AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٥ ١٧:٠٩

سوودانی پێش لە سەفەر بۆ پاریس:

بۆ نزیک بوونەوەی ڕوانگەکانی تاران و ڕیاز هەوڵ دەدەین

بۆ نزیک بوونەوەی ڕوانگەکانی تاران و ڕیاز هەوڵ دەدەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا پێش لە سەفەر بۆ فەڕەنسا لە بڕیاری بەغدا بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی تاران و ڕیاز هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی بەغدا ئەلیەوم، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پێش لە سەفەر بۆ فەڕەنسا لە لێدوانێکدا جەختی کرد: عێراق لە ڕێگای پێوەندییەکانییەوە لەگەڵا وڵاتانی دەوروبەری، بووەتە شوێنی دیداری لایەن و ڕوانگە جیاوازەکان، بەم پێیە عێراق لە ڕێگای باشتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان هەوڵ دەدات.

ناوبراو زیادی کرد: هەوڵەکانی ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە سەقامگیری ناوچەکە بە نەمانی ئاڵۆزییەکان دێتە دی، هەر بۆیە بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی نێوان تاران و ڕیاز هەوڵ دەدەین و پێمان وایە کە گفتوگۆ تەنیا ڕێگای چارەسەری کێشەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە.

سوودانی جەختی کرد: عێراق پێویستی بە هێزی سەربازی بیانی نییە، بەڵکوو بۆ چارەسەری پێداویستی فێرکاری و تویار کردنی ئەرتەشی عێراق پێویستمان بە هێزی ڕاوێژکاری سەربازی هەیە.

News ID 44876

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha